نرخى دۆلار چى به‌سه‌ر دێت؟

كلیك بكه‌ن

پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیی عیراق له‌ باره‌ى نرخى دۆلار روونكردنه‌وه‌ى داوه‌ و ده‌ڵێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارى نرخى دۆلار ناكه‌ین.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عیراق رایگه‌یاند “به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عیراقی داده‌به‌زێت، ئه‌و نرخەى ئێستا له‌ بازاڕه‌كان هه‌یه‌، گوزارشت له‌ نرخی فه‌رمی ناكات”.

وتیشى “رۆژانه‌ بڕی پێویستی دۆلاریش ده‌خرێته‌ بازاڕەکانەوە، هەروەها بانكی ناوه‌ندیی یه‌ده‌گی زۆر باشی له‌ زێڕ و دراوی بیانی هه‌یه‌”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ى رابردوو نرخى 100 دۆلار بۆ 154 هه‌زار به‌رزبووه‌وه‌، له‌كاتێكدا بانكى ناوه‌ندیی 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت به‌ بانك و كۆمپانیاكان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان