مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان سەبارەت بە پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد پێویستە هەموو لایەک ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لە هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی تر گەورەترە.
مسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان رایگەیاند “داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکات لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بهێنن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زۆریش حەز دەکات لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمیش بەشداری لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیدا بکەن، پێکەوە حکومەتێکی بنکەفراوان و نیشتیمانی پێک بهێنن و وەڵامی داوا و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە”.
ب ح