مەودا میدیا-
وەزارەتی پلاندانانی عیراق وڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دایەوە و ئاشکرایکرد رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بەو کەسانەشی کە خەڵكی رەسەنی هەرێم نین 14،14٪یە.
عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند “دوای دەرهێنانی ناوی ئەو کەسانەی لە پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان، کە خەڵکی رەسەنی شارەکانی هەرێم نین و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، ژمارەی دانیشتووانی هەرێم بۆ 12،68٪ کەمبووەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەژمارکردنی ژمارەی دانیشتووان بەپێی ئەو هەنگاوە بووە کە پێش ئەنجامدانی سەرژمێری لەسەری رێککەوتوون و لەسەر داوای نوێنەرانی هەرێمی کوردستان ئەو کەسانە لادراون، کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوون، بەڵام شوێنی نیشتەجێبوونی رەسەنیان لە پارێزگاکانی تر بووە”.
ب ح