کاتز بۆ ئەردۆغان: ئێمە کوردەکان نین

مەودا میدیا-

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەتووندی وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی تورکیای لە نەتەوەیەکگرتووەکان دایەوە و ئاشکرایکرد ئەردۆغان سوڵتانێکی کارتۆنییە و لە پێشکەشکردنی وتاری هاندەرانەی دژەسامیدا بەهێزە، بەڵام لە کرداردا لاوازە، پێشنیازی بۆ دەکەن واز لە دەستوەردان لە کاروباری ئیسرائیل بهێنێت.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند “دەوڵەتی ئیسرائیل بەهێزە و دەزانێت چۆن پارێزگاریی لە خۆی بکات، ئەوان کوردەکان نین کە تەنانەت لەم رۆژانەشدا لە تورکیا ئەشکەنجەیان دەدرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەردۆغان جارێکی تر لە سەکۆی نەتەوەیەکگرتووەکان، دەوڵەتی ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی بەرپرسە لەوەی غەززەی کردووەتە نامرۆڤانەترین کەمپی کۆکردنەوەی سەردەم، ئەو پیاوەی باوەش بۆ بکوژانی حەماس دەکاتەوە و پارەیان بۆ دابین دەکات، تۆمەتی ئەوە دەداتە پاڵ تلئەبیب کە بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرانبەر رێکخراوێکی تیرۆریستیدا دەجوڵێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەردۆغان دەزانێت چۆن وتار بدات و خەیاڵپڵاوی بکات بۆ دامەزراندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، بەڵام کاتێک دێتە سەر کرداری واقیعی، دەردەکەوێت کە سوڵتانێکی کارتۆنییە”.

باسی لەوەشکرد “ئەردۆغان تا ئەمڕۆش وەڵامی ئەو موشەکانەی نەداوەتەوە کە لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی خاکی تورکیا کراون، ئێستاش رێککەوتنامەی مەککەی واژۆکردووە بۆ بەرگریکردن لە عەرەبستانی سعودیە، بەڵام کاتێک حوسییەکان موشەکیان ئاڕاستەی شاری مەککە کرد و داوای لێکرا رێککەوتنەکە جێبەجێی بکات ئەو بە سادەیی دیارنەما”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان