مەودا میدیا-
سەرۆکی شارەوانی زەڕایەن ئاشکرایکرد رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەسنووری شارەوانییەکەیان دەست بە قۆناغی یەکەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەکەن کە لە 329 پارچە زەوی پێکهاتووە.
بورهان رەشید، سەرۆکی شارەوانی زەڕایەن بە مەودا میدیای راگەیاند “لەم قۆناغەدا 329 پارچە زەوی دابەش دەکرێن، کە 46 زەوییان بۆ زیندانیانی سیاسی تەرخانکراوە، هەروەها 283 پارچە زەوییەکەی تریش دەدرێت بە مامۆستایان، فەرمانبەران و خانەنشینان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پرۆسەی دابەشکردنی زەوییەکان بە شێوەی تیروپشک و بەپێی خاڵبەندی دەبێت، کە لە هۆڵی شەهید قادر حەمەساڵح لە ناحیەی زەڕایەن بەڕێوەدەچێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “پرۆسەکە بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حکومیی سنوورەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی ئەنجام دەدرێت”.
ب ح