سیناتۆرێکی دیموکراتەکان: چەک لە کۆگاکان رووی لە کەمبوونەوە کردووە

مەودا میدیا-

سیناتۆرێکى ئەمەریکى ئاشکرایکرد کۆگای تەقەمەنی و مووشەکی سوپای وڵاتەکەیان بە هۆی ئەگەری شەڕ لەگەڵ ئێران کەبووەتەوە و دووبارە بنیاتنانەوەی ئەم جبەخانەیە پێویستی بە ساڵانێکی زۆر دەبێت.

مارک کیلی، سیناتۆرى دیموکراتەکان رایگەیاند “دۆناڵد ترەمپ، ئەمەریکای بۆ ناو شەڕ لەگەڵ ئێران پەلکێش کرد، بەبێ ئەوەی ئامانجێکی ستراتیژیی و پلان و هێڵی کاتیی هەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کەمبوونەوەی چەک لە کۆگاکان، کاریگەرییان لەسەر جۆرە گرنگەکانی چەک هەبووە، بەتایبەت مووشەکی کروز تۆماهۆک، مووشەکی تاکتیکی پلە ئەتاکم، مووشەکی ئینتەرسێپتەری ئێس ئێم 3 و تەقەمەنی بۆ سیستەمی مووشەکی پاتریۆت، پڕکردنەوەی ئەم کۆگانە پێویستی بە ساڵانێکی زۆر دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەهۆی کەمبوونەوەی چەک لە کۆگاکان رەنگە ئەمەریکا رووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراو بکاتەوە و توانای ململانییەکانی نەمێنێت، پێشنیازەکەی ئیدارەی ترەمپ بۆ بەرزکردنەوەی بودجەی بەرگریی بۆ ساڵی 2027 لە 700 ملیار دۆلارەوە بۆ نزیکەی یەک تریلیۆن و نیو دۆلار ترسناکە بۆ داڕووخانی ئابووریی وڵات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان