مەودا میدیا-
سەرۆك كۆماری ئێران لە سەردانێكدا بۆ پارێزگای قەزوین ئاشکرایکرد لە پێشینەی كارەكانی حكومەت پارێزگاریكردنە لە ژیان و بژێوی خەڵكی وڵاتەكەیان.
مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند “پشتیوانیكردنی كەمدەرامەتەكان بە گرنگترین پێوەر دادەنرێت بۆ بڕیاردان لەسەر بەڕێوەبردنی سەرچاوەكان و بەهێزكردنی بژێوی هەژاران و كەمدەرامەتان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ باشتركردنی ژیانی خەڵك پشت بە فرۆشتنی سووتەمەنی و نەوت دەبەستن بۆ ئەوەی بتوانن لە دەرەوەی ئێرانەوە پێویستییەكانی هاوڵاتییان دابین بكەن”.
ب ح