مەودا میدیا-
وتەبێژی قەرارگای خاتەمولئەنبیا ئاشکرایکرد دەوڵەتی دەستدرێژکار و هەموو هاوپەیمانەکانی ئاگادار دەکەنەوە، کە بچووکترین هێرش بۆ سەر ژێرخانی وزە و بەندەرەکانی ئێران، وەڵامەکەیان وێرانکەر دەبێت.
ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی قەرارگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند “لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەک، ژێرخانی نەوت و گازی هەموو ناوچەکە، لە هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا و رۆژئاواییەکان دەکەنە یەکپارچە ئاگر”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “دەتوانن لە یەک کاتژمێردا کارەبای ئێران بکوژێننەوە، بەڵام نایکەم”. لە بەرانبەریشدا عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وەڵامی دایەوە و رایگەیاند ” بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئەو کارە بکەیت، لە ماوەی تەنیا نیو کاتژمێردا تەواوی ناوچەکە تووشی تاریکی دەکەن”.
ب ح