مژدە مەحمود: تائێستا لیستی مووچە رەوانەی بەغدا نەکراوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەبارەت بە دواخستنی لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (11)ی مووچەخۆران، رەخنەی تووند لە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەریم دەگرێت.

مژدە مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “وەزارەتی دارایی عیراق لە رۆژی یەکشەممەوە پارەی سەرجەم وەزارەتەکان دابین دەکات بۆ پێدانی مووچە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لیستی موچەی نەناردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم حکومەتە ئەمەی کردووە بە پیشەی هەمیشەیی، چونکە کە لیستی مووچە درەنگ بنێرێت، بەغدا مووچەی هەرێم درەنگ دەنێرێت، تاکە ئیشی ئەم حکومەتە هەیبێت ئەم لیستەیە ئامادەی کات، کەچی قەت لەکاتی خۆی ئامادەی ناکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان