مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى مانگێكه نرخى گۆشتى مریشك له بازاڕه‌كان هه‌رزانبووه و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه مریشكێكى زۆر به‌رهه‌مدێت و به‌هۆیه‌وه خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان رووبه‌ڕووى زیان بوونه‌ته‌وه.
ئاراز عه‌زیز، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان بۆ جۆرى گه‌وره به 2250 تا 2300 دیناره”.
باسى له‌وه‌شكرد “چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه نرخى مریشك به‌و شێوه‌یه هه‌رزانه، ئه‌مه‌ش زیانێكى زۆرى له خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان داوه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هۆكارى ئه‌و هه‌رزانییه ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ى خاوه‌ن كێڵگه‌كان پێكه‌و جوجك داغڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به‌رهه‌میان پێكه‌وه پێبگات و خستنه‌ڕوو زیاتر بێت و نرخ هه‌رزان بێت”.
پێشتر خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان رایانگه‌یاند “ئه‌گه‌ر نرخى مریشك كیلۆى له خوار 2500 دیناره‌وه بێت تووشى زیان ده‌بن”.
ع