مهودا میدیا-
وتهبێژى پارتى دیموكراتى كوردستان رایگهیاند، لهسهر دهستپێشخهریهكهى بارزانى، ئامادهین بۆ ئهوهى گفتوگۆ لهگهڵ برایانى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بكهین.
ڕاگەیاندراوێک لە وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
ئاماژە بە پەیامە دەست پێشخەریەکەی ئەمڕۆی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و بە ئامانجی تێپەڕاندنی بنبەستە سیاسییەکان، پێشوازی لەم پەیامە دەست پێشخەرییە گرنگەی جەنابیان دەکەین
ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕۆشنایی دەست پێشخەریەکەی جەنابی سەرۆک ئامادەین بۆ گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی چارەسەری کێشەکان و کۆتایی ھێنان بەقەیرانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان، ھاوکات سازدانی گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پێکەوە وەڵامدەرەوەی ویست و ئیڕادەی ھاونیشتمانیانمان بین و ئەم قۆناغە بە سوودی گەل و نیشتمانەکەمان تێپەڕێنین
مەحموود محەممەد
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
ع