تۆم باراک: تورکیا هاوبەشێکی سەرەکیی ئەمەریکایە

مەودا میدیا-

باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سوریا ئاشکرایکرد چارەسەرکردنی کێشەی سیستمی مووشەکیی S-400 و گەڕانەوەی تورکیا بۆ پڕۆگرامی فڕۆکەی F-35 نزیکە.

تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا رایگەیاند “بە پشتبەستن بە پەیوەندییە کەسییە بەهێزەکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان، پرۆگرامی فڕۆکەی F-35 و کێشەی مووشەکیی S-400ی روسی لەنێوان واشنتۆن و ئەنکەرەدا چارسەر بکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئاگربەستی کاتیی لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل لەرزۆکە و متمانە لە نێوان لایەنەکاندا نییە، ئامانجی واشنتۆنیش لەناوبردنی حزبوڵڵا نییە، بەڵکو دەبێت رێگری لە پاڵپشتییەکانی ئێران بۆ ئەو رێکخراوە بکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان