وەزارەتی دارایی: هیچ پارەیەکمان لەبەردەستدا نییە

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لەئێستادا هیچ بڕە پارەیەکیان وەک داهاتی ناوخۆ لەبەردەستدا نییە تاوەکو رادەستی بەغدای بکەن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بە کەناڵی ئاڤای راگەیاندووە “بەهۆی بڕینی 120 ملیارەکە لە پارەی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە ماوەی دوو مانگە کورتهێنانیان بۆ دروستبووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی تەمموز (7)ی بەشێک لە گرێبەستەکانیان دابەش نەکردووە کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “داوایان لە بەغدا کردووە 120 ملیارەکە وەک هاوتاکردن (مەقاسە) لە مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئاب (8) نەبڕێت، چونکە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، داهاتیان لە سفر نزیک بووەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان