نرخی نەوت بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بەرز بووەوە

مەودا میدیا-
بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەكان و هێرشەكانی ئێران بۆ سەر كەشتییە بارهەڵگرەكان لە گەرووی هورمز، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بەرز بووەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت، گەیشتە 109 دۆلار و 75 سەنت و یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی ئەمەریكاش گەیشتە 104 دۆلار و 16 سەنت كە ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لە ماوەی نزیكەی پێنج مانگی رابردوودا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە ئێران هەڕەشەی زیاتری خستە سەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی گەرووی هورمز و محەممەد رەزا عارف، جێگری یەكەمی سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاند “وڵاتەكەی هیچ بژاردەیەكی دیكەی لەبەردەمدا نییە جگە لە سەپاندنی كۆنترۆڵی خۆی بەسەر گەرووی هورمزدا، ئەویش لە پێناوی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی”.

لە لایەكی تریشەوە، حووسییەكانی یەمەن بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە چەندین دامەزراوەی وزەی سعودیەیان كردووەتە ئامانج، بەتایبەت دامەزراوەیەكی ئارامكۆ لە یەنبوع و كێڵگەی نەوتی شەیبە، كە ئەوەش كاریگەری زیاتری خستووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان