مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی عیراق بڕیارێکی وەزارەتەکەی بۆ دواخستنی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن راگرت و بڕیاریدا دەوامی فەرمیی قوتابخانەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2026–2027 پێشبخات و بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە جێبەجێ دەکرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری پەروەردەی عیراق بڵاویکردەوە “دەوامی فەرمیی قوتابخانەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2026–2027، لە 10/1 دەستپێدەکاتەوە و کار بە بڕیارەکەی پێشوو ناکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عەبدولکەریم عەبتان ئەلجبووری، وەزیری پەروەردەی عیراق، رێنمایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە کردووە تاوەکو رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ئامادەکاریی قوتابخانەکان بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن”.
ئەوەشی خستەڕوو ” بڕیارەکە دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان دێت بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و ئامادەکردنی قوتابخانەکان و پێداویستییە پەروەردەیی و کارگێڕییەکان بۆ پێشوازیکردن لە قوتابییان”.
ب ح