سێ ملیار دیناری تر گەڕێندرایەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت

مەودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ئاسکرایکرد پرۆسەی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانەی کە لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون و دەستبەسەرداگرتن و گەڕاندنەوەی پارەکانیان بۆ خەزێنەی گشتیی بەردەوامە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند “لە دۆسێی نور زوهێردا تائێستا بڕی زیاتر لە 365 ملیار دینار لە کۆی سێ ترلیۆن و 831 ملیار دینار گەڕێندراوەتەوە خەزێنەی دەوڵەت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێشتر بەمەرجی گەڕاندنەوەی ئەو پارەیە بەشێوەی قیست نور زوهێر لە زیندان ئازاد کراوە، بەڵام دوای ماوەیەک عیراقی جێهێشتووەو هەڵهاتووە، بۆیە بەشێوەی ئامادەنەبوون سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان