ئێران… گه‌روى هورمز ده‌كه‌ینه‌ دۆزه‌خى ئه‌مه‌ریكا

مه‌ودا میدیا-

بەرپرسی پێشووی تەلەفزیۆنی نەتەوەیی ئێران رایگه‌یاند، تاکە شتێک کە دێتە مێشکی ئەمه‌ریکییەکان، یاریکردنە بە کەشتییەکانیان، بەڵام دڵنیام گەرووی هورمز دەبێتە کوشتارگە و دۆزەخیان.

عزەتوڵڵا زەرغامی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەزای ئەلیکترۆنی و سەرۆکی پێشووی تەلەفزیۆنی نه‌ته‌وه‌یی ئێران رایگه‌یاند “ئێمە لە قۆناغێکی زۆر گرنگی مێژووداین نەوەکانی داهاتوو دێن و شانازی بە باوکیان و ئەو گەنجانەوە دەکەن کە بەرەنگاری ئەو هەموو فشارە بەربڵاوەی چەوسێنەران بوونەوە و لە پاڵ دین و شەرەف و نیشتیمانەکەیانەوە وەستان و شەهید بوون، تووشی سەختی بوون بەڵام کڕنوشیان بۆ دوژمن نەبرد”.

وتیشى “ئەمه‌ریکا تەنیا کاتێک دەتوانێت وڵاتێک بترسێنێت کە ئەو وڵاتە بوێری کارکردنی نەبێت، ئەمە وەک هەموو ئەو وڵاتانە وایە کە لە دەوروبەرمان بوون و هێرشیان کرایە سەر و نەیانتوانی هیچ بکەن بۆ بەرگریکردن لە خۆیان”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێران دەتوانێت وەڵامێکی توند بداتەوە، مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێزی دەریایی و توانای سەربازیمان زۆر بەرزە، هێزە چەکدارەکانمان تایبەتمەند و بە ئەزموونن و ئامادەن وەڵامی بچووکترین هەنگاوی هەڕەشەئامێزی ئەمه‌ریکا بدەنەوە، بۆیە ئەم دوایین کارەی کە کردویانە بە دڵنیاییەوە وەڵامی دەبێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان