مه‌ودا میدیا-
بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی هەولێر، دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون کە لەناو گەراجی مزگەوتی جەلیل خەیات و مزگەوتێکی شاری هەولێر دزییان کردووە.
پۆلیسی هەولێر ده‌ڵێت “تۆمەتباری یەکەم هەستابوو بە دزیکردن لەناو حەوت ئوتۆمبێل لە گەراجی مزگەوتەکەدا، تۆمەتباری دووەمیش لەناو مزگەوتێکی شاری هەولێردا دزی کردبوو، هەروەها تۆمەتباران راگیراون و پەڕاوی یاساییان بۆ رێکخراوە”.
شایه‌نى باسه، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه و له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندین حاڵه‌تى هاوشێوه له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تۆماركراوه و چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا دزى له مزگه‌وتێك كرا‌و چه‌ند قورئانێكى گرانبه‌ها دزرابوون، دواتر دزه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.
ع