مهودا میدیا-
شارەزایەکی كهشوههوا پێشبینیی دەکات، تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو چەند شەپۆلێکی سەرما و بارانبارین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوهو پلەکانی گەرما دابەزن.
ئاراس جەبار، شارەزای كهشوههوا رایگەیاند “تا 11ی 11ی ئەمساڵ، ئەگەری هاتنی چوار تا پێنج شەپۆلی بارانبارین بۆ ناوچەکەمان هەیە”.
وتیشى “زۆربەی ئەو شەپۆلانە لە دەریای ناوەڕاستەوە سەرچاوە دەگرن و بە نزمەپاڵەپەستۆی سارد هەژمار دەکرێن”.
ئهوهشى خستهڕوو “بۆ دوای 10ی مانگی داهاتوو، پێشبینیی دەکرێت نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری روو لە ناوچەکەمان بکات، بەهۆیەوە ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما هەیە، بهڵام تا ئێستا ئەم شەپۆلە کۆتاییە بەتەواوی جێگیر نییە”.
ع