مه‌ودا میدیا-
به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پشكى پارێزگاى سلێمانى له داهاتى نانه‌وتى ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كرا.
بانكى هه‌رێم له سلێمانى بڕى 48 ملیار دینارى وه‌ك پشكى پارێزگاكه له چوارچێوه‌ى داهاتى نانه‌وتى ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ داهاتى هه‌ولێر و دهۆك ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت.
دواتریش وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڕى 120 ملیار دینارى له داهاتى نانه‌وتى هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ى ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد
شه‌وى رابردوو وه‌زیرى دارایی هه‌رێم نوسراو ناردنى داهاتى نانه‌وتى بۆ به‌غدا كرد، بڕیار وایه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پاره‌كه ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت.
رۆژى رابردوو، شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ى داهاتوو”.
ع