مه‌ودا میدیا-
له ئێستادا نرخى هێلكه‌ى سپیی له بازاڕه‌كانى هه‌رێم گرانبووه به‌شێوه‌یه‌ك پێشتر به‌و شێوه‌یه نرخه‌كه‌ى گران نه‌بووه.
سۆران كامیل، خاوه‌نى ماركێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى یه‌ك كارتۆن هێلكه گرانبووه و گه‌یشتووه‌ته 70 هه‌زار دینار”
باسى له‌وه‌شكرد “به‌هۆیه‌وه نرخى یه‌ك ته‌به‌قه هێلكه بۆ 6 هه‌زارو 500 دینار گرانبووه و هۆكاره‌كه‌ش ده‌ڵێن به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ی هێلكه‌یه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “نرخى دانه‌ى هێلكه له هه‌ندێك شوێن 5 هێلكه‌ى سپیی به هه‌زار دیناره، له هه‌ندێك شوێنیش 4 هێلكه به هه‌زاره”.
له هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین پرۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى هێلكه هه‌یه و رۆژانه ده‌یان هه‌زار هێلكه ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه.
ع