مهودا میدیا-
دواى بڕیارێكى وهزارهتى ناوخۆى حكومهتى ههرێم كه له پشكى پارتى دیموكراتى كوردستانه، بۆ دهستگیركردنى بهڕێوهبهر و پێشكهشكارێكى كهناڵ 8، یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان ناڕەزایەتیی دەردەبڕێت دژی فەرمانی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەر و میدیاکارێکی کەناڵ8، بە پێشێلکردنی یاسای رۆژنامەوانی و هەوڵێک بۆ بێدەنگکردنی رۆژنامەنووسان لە قەڵەم دەدات.
بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له راگهیهندراوێكدا دهڵێت “ئهو بڕیارە پێچەوانەی یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007ی کاری رۆژنامەوانیی هەرێمی کوردستانە، هەروەها دژی رێنماییەکانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی کوردستانە کە بەپێیان، رۆژنامەنووس بەبێ نوێنەری سەندیکا نابێت تەنانەت بانگێشتی بەردەم یاساش بکرێت، نەک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربکرێت”.
پێشى وایه، یەکێتی ئەم جۆرە بڕیارانە بە رێکارێکی نوێ دەزانێت بۆ بێدەنگکردنی هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی کە لەسەر کەیسەکانی گەندەڵی و کەموکوڕییەکان هەواڵ و راپۆرت و زانیاریی بڵاودەکەنەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە هەولێر و لە تەنیشت وەزیری ناوخۆوە، هەندێک کەناڵ بە بەردەوامی سەرقاڵی چەواشەکاری و هێرش و پەلاماری ناڕەوا و ناو زڕاندنی سلێمانی و دەوروبەرن”.
دهشڵێت “ئهو بڕیارەی وەزیری ناوخۆ بازدانە بەسەر یاسا و رێساکانی رۆژنامەوانی لە کوردستان و دادگا و وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان، و زیاتر بڕیارێکی حزبییە نەک حکومی”.
ع