هیچ گرفتێک لەبەردەم خەرجکردنی مووچەدا نییە

مەودا میدیا-

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد هیچ گرفتێک لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نییە و هەناردەکردنی نەوتیش بەنزیکەیی گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

عودەی عەواد، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند:”بۆ ئەم مانگەش مووچە بە شێوەیەکی ئاسایی خەرج دەکرێت و هیچ ئاستەنگ و بەربەستێک لە بەردەمیدا نییە بە مەرجێک ئەگەر گۆڕانکاریی لە لیستەکاندا نەکرێت و هەمان ناوی لیستەکانی پێشوو بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران بە تەواوی مسۆگەر و پارێزراوە، پێشتر کێشەی کەمی نەختینە هەبوو، بەڵام ئێستا دۆخەکە بەنزیکەیی گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی و تا رادەیەکی زۆر بابەتەکە چارەسەر بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “دۆخی هەناردەکردنی نەوت زۆر باشە و نزیکبووەتەوە لە دۆخی پێش قەیرانەکە و لەسەر بنەمای هەناردەکردنی رۆژانەی سێ ملیۆن بەرمیل، داهاتی مانگانە دەگاتە سەرووی چوار تریلیۆن دینار”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان