روسیا و ئۆكرانیا ئاگربەست رادەگەیەنن

مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند” ئاگربەستێكی سێ رۆژی لە نێوان روسیا و ئۆكرانیا لە 9 تا 11ی ئایار رادەگەیەنرێت.

سەرۆكی ئەمەریكا لە سۆشیال میدیا رایگەیاند” ئاگربەستەكە بریتی دەبێت لە راگرتنی هەموو “چالاكییە جوڵەییەكان” و گۆڕینەوەی هەزار زیندانی لەلایەن هەردوو وڵاتەكەوە”. .

وتیشی” پێشكەوتنی بەردەوام لە گفتوگۆكاندا هەیە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان و بەهیوای ئەوەی سەرەتای كۆتاییهاتنی شەڕێكی درێژ و كوشندە و سەخت بێت”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێشتر روسیا ئاگربەستی یەكلایەنەی دوو رۆژەی راگەیاندبوو بۆ ئەمڕۆ شەممە 9ـی ئایار بەبۆنەی رۆژی سەركەوتنی وڵاتەكە لە جەنگی دووەمی جیهانی، هەروەها ئۆكرانیاش پێشتر رایگەیاندبوو كە ئەویش ئاگربەستی پێشكەش كردووە، بەڵام لەلایەن مۆسكۆوە پشتگوێ خراوە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان