مەودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ سەرکردەکانی حەشدی شەعبی کۆبووەوە و ئاشکرایکرد لە دۆسییەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت پاشەکشە ناکات.
کەناڵی حەدەس لە زاری سەرچاوەیەکی عیراقییەوە بڵایکردەوە “عەلی زەیدی جەختی لەسەر پێویستیی کۆنترۆڵكردنی ناوچەی (جرف لسەخر) و گێرانەوەی کردووە بۆ ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت و پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە لەلایەن هێزەکانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵییەوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەبارەت بە هەوڵی بە قاچاخبردنی نەوت لە ناوچەی (جرف لسەخر) لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا.
ناوچەی (جرف لسەخر) لە ساڵی 2014وە دوای ئازادكردنی لە دەستی داعش، لەلایەن گرووپی چەکداریی (حزبوڵڵای عیراقییەوە) کۆنتڕۆڵکراوە و تاوەکو ئێستا هیچ هێزێکی سەربە حکومەت بۆی نییە بچێتە ناوچەکە و لەمساڵدا چەند جارێک لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکا، ئیسرائیل و سعودیەوە بۆردومانکراوە.
ب ح