ئەمەریكا بیر لە هێرشی زەمینی ناكاتەوە

مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمەریكی، تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بیری لەوە نەكردووەتەوە كە لە رێگەی هێزی وشكانی و پیادەوە هێرش بكاتە سەر خاكی ئێران.

ترەمپ، لە قسەكانیدا بۆ كەناڵە ئەمەریكییەكە وتویەتی” ئێستا هیچ پێویستمان بە هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران نییە، چونكە ئەو وڵاتە هەموو شتێكی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” هەرچەندە ئێستا ئێران هێزی دەریاییان نەماوە، بەڵام كۆگاكانی ئەمەریكا پڕن لە چەك و تەقەمەنی و ئێستا لە هەموو كاتێك زیاترمان هەیە”.

باسی لەوەشكردووە” دەبێت واشنتن رۆڵی هەبێت لە هەڵبژاردنی رێبەری نوێی ئێراندا”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان