ترەمپ: سوریا رێڕەوێکی بازرگانیی نایابە

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکیدا بۆ واشنتۆن پۆست ئاشکرایکرد سوریا دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی گەرووی هورمز، کە رۆژانە نزیکەی پێنج هەزار نەوتهەڵگر لە باشووری عیراقەوە دەگوازنەوە بۆ بەندەری بانیاس.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “هەوڵەکانی حکومەتی نوێی سوریا بۆ گۆڕینی وڵاتەکەی بۆ ڕێڕەوێکی گەورەی ترانزێتی وزە و کاڵا لە نێوان وڵاتانی کەنداو و دەریای ناوەڕاست و ئەوروپا گرنگە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پشتگیری لە پلانەکانی دروستکردنی بۆرییەکی گەورەی گواستنەوەی نەوت لەنێوان بەسرە لە باشووری عیراق و بەندەری بانیاس لە سوریا دەکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “درێژیی بۆرییەکە نزیکەی هەزار و (600 کیلۆمەتر) دەبێت و توانای گواستنەوەی (دوو ملیۆن بەرمیل نەوت)ی لە رۆژێکدا دەبێت و مەزەندە دەکرێت نزیکەی 5.7 (پێنج ملیار و 700 ملیۆن دۆلار ) تێچووی دروستکردنی بۆرییەکە بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان