مەودا میدیا-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد قۆناغێکی نوێ لە سیستەمی سکاڵا و پێشنیار رادەگەیەنن و بۆ ئاسانکاریی پڕۆسەی سکاڵا و پێشنیازەکان، چەند ئامرازێکی نوێ خراوەتە بەردەست.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند “لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پێشخستنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەریی و شەفافیەت، بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنن، کە وەزارەتەکەیان قۆناغێکی نوێی لە پڕۆژەی رێکخستنەوەی سیستمی وەرگرتنی سکاڵا و پێشنیازەکانی هاوڵاتیانی دەستپێکردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم پڕۆژەیە بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم و ستانداردی جیهانی (ISO 10002) داڕێژراوە، بۆ دڵنیابوون لە خزمەتگوزارییەکی شایستە و کاریگەر، ئامانج لەم پڕۆژەیە خێراکردنی پڕۆسەی کارگێڕی و دڵنیابوونەوەیە لە گەیشتنی دەنگی هاوڵاتییان بۆ شوێنی مەبەست بە باشترین شێوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “هاوڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە، کە هەموو سکاڵا و پێشنیازەکان بە شێوەیەکی یاسایی، بێلایەنانە، بەدواداچوونی ورد و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت”.
وەزارەتی ئەوقاف شێوازی گەیاندنی سکاڵاکانی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:
ئامرازە نوێیەکان بۆ ئاسانکاری:
بۆ ئاسانکاری پڕۆسەی سکاڵا و پێشنیارەکان، چەند ئامرازێکی نوێ خراوەتە بەردەست:
• سندوقی نوێی سکاڵا: لە تەلاری وەزارەت و سەرجەم و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
• فۆرمی ستانداردی سکاڵا و پێشنیار
• برۆشەری رێنمایی
• پۆستەری ناساندنی کەناڵەکانی پەیوەندی
• QR Code: بۆ چوونە ناو پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی بە ئاسانی.
شێواز وچۆنیەتی گەیاندنی سکاڵا:
- پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی: ccs.digital.gov.krd (بۆ تۆمارکردن و بەدواداچوونی ئۆنلاین).
- هێڵە گەرمەکان: 07516857373 | 07718437272.
- ئیمەیڵی فەرمی: skala@moera.gov.krd.
- سەردانی ڕاستەوخۆ
- سندوقی سکاڵا
ب ح