ئێران هێرشده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌وروپا و ناتۆش هۆشداریی ده‌دات

مه‌ودا میدیا-

ناتۆ وەڵامی ئەو هەواڵانەی دایەوە کە باس لەوە دەکەن ئێران بیر لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئەمه‌ریکا لە ئەوروپا دەکاتەوە ئەگەر ئەمه‌ریکا ململانێکان پەرەپێبدات.

بەرپرسێکی ناتۆ بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە “هاوپەیمانییەکە ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک و هەمیشە رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ بەرگریکردن لە هەموو وڵاتانی ئەندام”.

باسى له‌وه‌شكردوه‌ “سیستەمی بەرگریی ناتۆ و رێگریکردن بەهێز و کاریگەرە”.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، ئێران بیر لەوە دەکاتەوە کە شوێنە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا لە ئەوروپا بکاتە ئامانج ئەگەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا بڕیاری پەرەپێدانی ململانێکان بدات، هاوکات تاران بژاردەکان بۆ بەرزکردنەوەی تێچووی ململانێکان و فراوانکردنی کاردانەوەکانی دەکۆڵێتەوە.

هه‌روه‌ها، دوو سەرچاوەی ئاگادار لە بازنەی بڕیاردانی ئێران رایانگەیاندووە “هێزەکانی ئێران بیریان لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە و شوێنەکانی ئەمه‌ریکا لە وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەورووپا کردۆتەوە، لەوانەش بولگاریا کە مانگی رابردوو رەزامەندی دەربڕی لەسەر رێگەدان بە بەکارهێنانی بنکەی ئاسمانی بێزمیر بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی فڕۆکە ئەمه‌ریکییەکان”.

یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی بەوەشکرد “قوبرس لە لیستی ئامانجە ئەگەرییەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئێرانیشدایە ئەگەر ئەمه‌ریکا هێرشێکی تر دەستپێبکات، ئەمەش دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی بەریتانیا لەوێ لە مانگی ئاداردا”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان