مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ئاشکرایکرد دەیانەوێت پێکهاتەکانی سوریا بە ئازادی بژین و پێویستە مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراوبێت.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند “دەیان ساڵە مافی کورد لە سوریا زەوتکراوە، بە درێژایی مێژوو کورد خزمەت بە مرۆڤایەتیی دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کەمترین ماف جێگیرکردنی مافەکانی کوردە لە دەستووری سوریا، لە کاتێکدا کورد ، شەڕی دژ بە داعشی کرد و مرۆڤایەتی لە شەڕێکی گەورە رزگارکرد”.
ئەوەشی خستەڕوو “دەزگاکانی راگەیاندن نزیک لە دەسەڵاتی جۆلانی لە سوریا رۆڵێکی خراپ دەگەڕێن لە قوڵکردنەوەی کێشەکان و بڵاوکردنەوەی زمانی تووند و تیژیی بەرانبەر کورد”.
ب ح