مه‌ودا میدیا-
نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد له كاتێكدا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له بهرزیدابوو.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراق دابه‌زینى تۆماركرد، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه نرخه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌بوو”.
وتیشى نرخى دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 152 هه‌زارو 350 دینار دابه‌زى، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك نرخى 100 دۆلار بۆ 159 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بانكى ناوه‌ندیی 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت به بانك و كۆمپانیاكان.
ع