وەزارەتی پێشمەرگە پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد لە میانەی پێشوازیکردنی لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، پێت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمەریکا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر پاشەڕۆژی ئەمنیی ناوچەکە کردووەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند “​هێگسێت داوایکردووە کە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق، هێزی سەرەکی و بنەڕەتی دەبن بۆ رابەرایەتیکردنی شەڕی دژی داعش لە قۆناغی داهاتوودا، ئەمەش بە تایبەتی لە دوای کۆتایهاتنی ئەرکی فەرمی (OIR)هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە عیراق”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەزیری جەنگی ئەمەریکا جەختی لە رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان شانبەشانی سوپای عیراق کردووووەتەوە، کە ئەمەش نیشانەی بەردەوامی متمانەی هاوپەیمانانە بە توانای مرۆیی و سەربازی هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان