سوپای پاسداران: هەوڵەکانی ئەمەریکا لە هورمز شکستیانهێنا

مەودا میدیا-

سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرایکرد شەوی رابردوو هەوڵەکانی ئەمەریکا شکستیانهێناو لەگەرووی هورمز چەند کەشتییەکی نەوتهەڵگر تووشی تەقینەوە بوون و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکیش تێکشکێنرا.

سوپای پاسداران رایگەیاند “سوپای ئەمەریکا لە رێگەی بەکارهێنانی فڕۆکە جەنگییەکانی (ئێف-16 ، ئێف-A-18 ، ئێف- 35، فڕۆکەی چاودێریی دەریایی لە جۆری P-8 پۆسایدۆن، هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری MQ) هەوڵیدا زەمینە بۆ تێپەڕینی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بڕەخسێنێت، بەڵام شکستیهێنا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هێزی ئاسمانی و بۆشاییگەریی سوپای وڵاتەکەیان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێری و جەنگیی جۆری MQ-9ی ئەمەریکیی لە رۆژئاوای گەرووی هورمز تێکشکاندووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بە توندی رووبەڕووی هەر جۆرە هاتوچۆیەکی کەشتییەکان دەبنەوە لە سنووری گەرووی هورمز کە سیستمی کەشتیوانییان کوژێنرابێتەوە، یان بە رێڕەوی بێ مۆڵەت و بێ هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی کۆنترۆڵی هاتوچۆی هێزی دەریایی سوپای پاسداراندا تێپەڕن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان