دارا رەشید: بەنیازی جیاکردنەوەی سلێمانی نەبووین

مەودا میدیا-

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە جیاکردنەوەی پارێزگای سلێمانی و لەتکردنی هەرێمی کوردستان دەکرێت لەلایەن حزبەکەیەوە و ئاشکرایکرد ئەوەی دەیانەوێت حکومڕانییەکی رەشید و راستە کە خزمەتکاریی هەموو خەڵکی کوردستان بێت.

د.دارا رەشید، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی ماوەبەسەرچووی هه‌رێم رایگەیاند “یەكێتی بەنیازی جیاکردنەوەی سلێمانی نەبووە و حکومڕانییەکی رەشید و راستی دەوێت، هیواخوازن کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆش بە ئاڕاستەیەک بێت لە بەرژەوەندیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یەکێتی خۆی بەخاوەنی هەموو کوردستان دەزانێت، ئەمڕۆ یادی رۆژی شەهیدانی یەکێتییە، بستێک لەم کوردستانە نییە لە هەر چوار پارچەی کوردستانیش کە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان تێیدا خوێنی نەڕشتبێت و شەهیدی نەدابێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان