تره‌مپ: ئێران نابێته‌ خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا ئه‌مڕۆ سێشەممە رایگەیاند “ڕێگە بە ئێران نادرێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئێران لە دۆخێکی باشدا نییە بۆ دانوستان دوای ئەوەی تواناکانی لەناوچوون”.

وتیشى لە کاتی خۆیدا پشکنەرانی ئەتۆمی لەسەر زەوی لە ئێران دەبن، ئەگەر ئێران کێشە هەڵبژێرێت، پێویستە بەدوای چەکی ئەتۆمیدا بگەڕێت”.

ترامپ ڕوونیشی کردەوە کە “ئێران لە دۆخێکی باشدا نییە بۆ دانوستان دوای ئەوەی سەربازیی و تواناکانی لەناوچوون، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە”.

پێشتر تره‌مپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروت سۆشیال) نووسیویەتی “سەرەڕای ناڕەزایەتی و لێدوانی ناڕاستی ئەوان، هەروەها هەڵمەتی زانیاریی ناڕاست کە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ کەمکردنەوەی سەرکەوتنی ئەمه‌ریکا، ئێران بە تەواوی و دواجار رازی بووە بە بەرزترین ئاستی پشکنینی ئەتۆمی بۆ ماوەیەکی زۆر تا کاتێکی نادیار، ئەمەش دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی شەفافیەتی ئەتۆمی”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان