جوانڕۆ محەمەد: دەبێت ئەم چیرۆکە کۆتایی پێبێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد بەدواداچوونیان بۆ مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە، کە ماوەیەکی زۆر لە وادەی خۆی دواکەوتووە و جەژنی قوربانیان بە بێ مووچە بەڕێکردووە.

جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بەڵێنیداوە کە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەبێت چیرۆکی دواکەوتن و نەدانی مووچە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بێت، چونکە ناکرێت بەناوی کۆکردنەوە و نەبوونی داهات هەموو مانگێک مووچەکانیان دوابخرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “فشارەکانیان چڕدەکەنەوە کە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست هاوشێوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی تر لە کۆتایی مانگ مووچەکانیان وەربگرن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان