مەودا یدیا-
سەرۆکی تیمی کوردستانی-عیراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی ئاشکرایکرد چەتەکانی جۆلانی هاوڵاتییەکی مەدەنییان تیرۆرکردووە و دواتر گوێچکەیان بڕیوەو بە تانکی سەربازی بەسەر جەستەکەیدا رۆشتوون.
کامەران عوسمان، سەرۆکی تیمی کوردستانی-عیراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی رایگەیاند “رۆژی 18کانوونی دووەم، چەتەکانی جۆلانی، هاوڵاتییەکی مەدەنی کوردیان بە ناوی (عومەر محەمەد هیرۆ – تەمەن 26 ساڵ) لە شاری رەققە دەستگیرکردووە، سەرەتا گوێچکەی چەپیان بڕیوە و بە چەقۆ لە بەشی پشتەوەی سەری دەدەن و دواتر کوشتوویانە، ئینجا بە تانکی سەربازیی بەسەر جەستەکەیدا رۆشتوون و جەستەیان وورد و خاش کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە دوای 10 رۆژ و لە 28یکانوونی دووەمدا، تەرمی عومەر محەمەد هێرۆ رادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە و دواتر لە گوندی (قەرە بابا- لە ناحیەی راجۆ – لە عەفرین) بەخاکسپێردراوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “خێزانی عومەر خەڵکی گوندی قەرە بابان لە عەفرین و پێشتر چوار جار لە عەفرینەوە بۆ شەهبا و دواتر بۆ تەبقا، ئینجا بۆ حەڵەب و دواتریش بۆ قامیشلۆ ئاوارە بوون، تیمی کوردستانی- عیراقی CPT، لە رێگەی بەدەستهێنانی بەڵگەنامە، چاوپێکەوتن، نۆڕین لە وێنە و ڤیدیۆکان پشتڕاستی ئەم تاوانەی کردووەتەوە”.
ب ح