کاوە عەبدولقادر: بەغدا پێش جەژن مووچە دەنێرێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاشکرایکرد وەزیری دارایی عیراق بەڵێنی بە وەزیری ژینگە داوە کە پێش جەژن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند “فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق بەڵێنی بە سروە عەبدولواحید داوە هاوشێوەی فەرمانبەرانی ناوەڕاست و باشووری عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش خەرج بکات”

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سروە عەبدولواحید داوای لە فالح ساری کردووە ئەگەر وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی نانەوتی نەنێرێت و دوایبخات ئەو بڕە لە مووچە ببڕیت و بینێرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “وەزیری دارایی عیراق بەڵێنی بە سروە عەبدولواحید داوە کە هەواڵی خۆش دەبیستن و پێی وتووە کە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەوڵدەدەن مووچەی پلەباڵاکان و وەزیر و پەرلەمانتاران دابەش نەکەن پێش جەژن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان