بەغدا یەک ملیۆن لیتر نەوت بۆ ناوچە شاخاوییەکان دابین دەکات

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد سەبارەت بە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان سەردانی ( باسم محەمەد خوزەیر ) وەزیری نەوتی کردووە.

چنار مستەفا دەربەندی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند “باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوت رەزامەندیی لەسەر داواکارییەکی بۆ دابینکردنی بڕی یەک ملیۆن لیتر نەوت بۆ ناوچەى باڵەكايەتى ( چۆمان و حاجى ئۆمەران) دەربڕیوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “كۆمپانياى دابەشكردنى بەرهەمە نەوتتيەكان راسپيردراوە بۆ جێ بە جێكردنى بڕیارەکە و بەمزووانە نەوتەکە بە نرخى حكومى پاڵپشتيكراو لەگەڵ دەسپێكى وەرزى زستان لە ناوچە شاخاوييەكان دەگاتە دەستی هاوڵاتییان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان