قەرەیلان: بەبێ ئازادیی ئۆجەلان پرۆسەی ئاشتی سەرکەوتوو نابێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پەیامێکی ئاڕاستەی 34 هەمین فێستیڤاڵی کەلتووری کوردی دۆرتمۆندی ئەڵمانیا کرد و ئاشکرایکرد تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بە قۆناغێکی زۆر گرنگ، زۆر هەستیار و مێژووییدا تێپەڕ دەبێت، پێویستە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بێت و خۆی ئەم پرۆسەیە بەڕێوە ببات، ئەگەر ئەمە بەدی نەیەت، پرۆسەکەش سەرکەوتوو نابێت.

موراد قەرەیلان،ئەندامی نەپەگە رایگەیاند “تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بە قۆناغێکی زۆر گرنگ و هەستیار و مێژووییدا تێپەڕ دەبێت، بە بانگەوازی مێژوویی عەبدوڵڵآ ئۆجەلان لە 27ی شوباتی 2025دا، تێکۆشانەکەیان چووە ناو قۆناغێکی نوێوە”

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم قۆناغە، قۆناغی پەڕینەوەیە لە ستراتیژیی شەڕی چەکداری بۆ ستراتیژیی سیاسەتی دیموکراتیک، کوردستانیانی ئەوروپا، لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەکەیان کردووە، تا ئەمڕۆ رەنجی ئەوان لە تێکۆشانەکەیاندا زۆر بوو، بەشداری گرنگیان هەبووە و هیواخوازن لەم قۆناغە نوێیەشدا هەوڵ و بەشداری کوردستانیان بە شێوازێکی بەهێز بەردەوام بێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “دەبێت بزانرێت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەم پرۆسە نوێیەی بۆ ئەوە پەرە پێداوە، کە رێگە لە پێش سەرکەوتن بکاتەوە، وەک تەڤگەرەکەیان باوەڕیان بەم پرۆسەیە هەیە، شەڕی چەکداری لە تێکۆشانی ئازادیدا رۆڵی پێویستی گێڕا، لەمەبەدواوە بە رێبازی سیاسەتی دیموکراتیک دەتوانن بە ئەنجام بگەن، گرنگترین بابەتی بەڕێوەبردنی پرۆسە نوێیەکە، ئازادیی جەستەیی ئۆجەلانە بۆ هەموو هەڤاڵان، گەریلاکان ئەمە نەکرێت، نابێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان