قالیباف: لە هەڕەشەکانی ئەمەریکا ناترسین

مەودا میدیا-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد هەڕەشەکردن بە جەنگی فراوان یان تیرۆر، نابێتەهۆی پاشەکشەی تاران لە ماف و بەرژەوەندییەکانی خۆی، وڵاتەکەی ناترسێت و ئامادەیە وەڵامێکی چاوەڕواننەکراو لە دەرەوەی خەیاڵ بداتەوە.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “بانگەشەکانی ئەمەریکا بۆ تاران جێگەی متمانە نین، تاوەکو بە کرداریی قەرەبووی پێشێلکارییەکانی نەکاتەوە و دەستبەرداری سیاسەتی خۆسەپاندن و چاوچنۆکی نەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهۆی بە هەڵە لێکدانەوە و هەڵگیرساندنی جەنگ دژبە ئێران، ئەمەریکا کەوتووەتە ناو زەلکاوێکەوە و ئێستاش دەبێت هەوڵی رزگارکردنی خۆی بدات”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئێران هیچ هەڵوێستێکی نوێی نییە و مەرجی سەرەکیشی بۆ گۆڕینی دۆخی ئێستا، پەیوستە بە گۆڕینی رەفتاری ئەمەریکا و قەرەبووکردنەوەی کرداریی ئەو بەڵێنانەیە کە پێشێلی کردوون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان