مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد پارتی و بەرپرسانی حکومەتی کاربەڕێکەر ئامادە نین بەنزین و سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتکراوی حکومی بۆ هاوڵاتییان لە 50 هەزار بەرمیل نەوتە کە دابین بکەن.
غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە دەدرێت بە حکومەتی هەرێم، ئەوانیش رادەستی پاڵاوگەکانی کار و لانازی دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو دوو کۆمپانیایە لە بەرهەمی 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە رۆژانە (سێ ملیۆن و 600 هەزار )لیتر بەنزینیان دەستدەکەوێت لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستە بە (پێنج ملیۆن) لیتر بەنزینە”.
ئەوەشی خستەڕوو “پێویست بوو بەنزین بە نرخی 450 دینار بۆ 65٪ی هاوڵاتییانی هەرێم دابینبکرێت، یان دەبوو هەموو خێزانێک لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی زستان یەک بەرمیل نەوتی بە نرخی (31 هەزار و 500) دینار پێ بدرایە، هەروەها دەبێت 60٪ی هاوڵاتییان گازیان بەنرخی (400 دینار) دەستبکەوێت”.
ب ح