وادەی کۆتاییهاتنی گەرما ئاشکراکرا

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد پلەکانی گەرما بە جێگری دەمێننەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ بە گشتیی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە پلەکانی دوێنێ، سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە پلەکانی ئەمڕۆ”.

لای خۆیەوە پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی بە مەودا میدیای راگەیاند “پلەکانی گەرما بەمشێوەی ئیستا بەردەام دەبێت تاوەکو سەرەتایی هەفتەی داهاتوو، بە تایبەت رۆژی یەکشەممە 2026/8/30، پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”.

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:44 پلەی سیلیزی
گەرمیان:46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:29 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان