ترەمپ تاوتوێی هێرشێکی سنووردار دەکات

مەودا میدیا-

رۆژنامەیەکی ئەمەریکی ئاشکرایکرد دۆناڵد ترەمپ و راوێژکارەکانی تاوتوێی ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی سنووردار دەکەن بۆ سەر ئێران وەک هۆکارێک بۆ شکاندنی بنبەستی گفتوگۆکانی ئاشتی.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی بڵاویکردەوە “دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ئەنجامدانی هێرشی گشتگیر و بەردەوام نییە بەڵکو خوازیارە هێرشێکی سنووردار و گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات”.

لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند “فەرمانی بە هێزی دەریایی کردووە هەر کەشتییەک لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا بپشکنن ئەگەر باجی تێپەڕبوونی بە ئێران دابێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەریکا ئەو مینانەی ئێران چاندوویەتی لەناودەبات لەگەڵ هەر هێرشێک بۆ سەر کەشتییە ئەمەریکییەکان یان کەشتییە ئاشتیخوازەکان بە تووندی وەڵام دەداتەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند “لەمڕۆوە 13ی نیسانی 2026، کاتژمێر10:00ی بەیانی بەکاتی ئەمەریکا، دەست بە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆی دەریایی دەکەن بۆ هەموو ئەو کەشتیانەی دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان دەچنەدەرەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان