مەودا میدیا-
شاندی دانووستانکاریی هەرێم سەبارەت بە کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی لە بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد جەخت لەسەر جێگیرکردنی ماف و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
شاندی دانووستانکاریی هەرێم رایگەیاند “گفتوگۆیان لەبارەی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ دواخستن و دوورخستنەوەی پرسی مووچە لە ناکۆکییە دارایی و سیاسییەکان کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جەختیان لەسەر بایەخی هەماهەنگیی لە تەواوی قۆناغەکانی ئامادەکردن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەدا کردووەتەوە، سەرەڕای گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆن و نوێنەرانی کوردستان لە پەرلەمان بە بێ جیاوازیی بۆ دروستکردنی تێگەیشتن و هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە پێناوی پاراستنی ماف و شایستەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی 2027دا”.
ب ح