مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەانی کوردستان ئاشکرایکرد کاتێک پسوڵەی کارەبا دەگەڕێتەوە لە 20 رۆژدا بە زیانێکی تر دەدرێت لە هاوڵاتییان ، ئەویش تەنها 266 کیلۆوات کاتژمێر بە 72 حساب دەکرێت نەک 400 کیلۆوات.
کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “واتە تەنها لە رۆژێکدا پڕۆژەی رووناکی 13,3 کیلۆوات کاتژمێر بە 72 دینار لەسەر هاوڵاتییان ئەژمار کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر لە 20 رۆژدا 400 کیلۆوات کار کرابێت بەپێی نرخی پڕۆژەی رووناکی 400* 72= 28800 دینار، بەڵام پڕۆژەی رووناکی خۆیان 33,600 دەنووسن بۆ هاوڵاتییان، نزیکەی پێنج هەزار دینار زیادە وەردەگرن”.
ب ح
