بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: ماف و شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێم جێگیربكرێن

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئیمانوێل مینیۆ، کونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێی فەڕەنسا کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە و هیوای خواست قۆناغی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان ببێتە مایەی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

پرسی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد تاوتوێ کرا و سەرۆک بافڵ جەختی لە دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا کردەوە و رایگەیاند، نابێت بە هیچ شێوەیەک قووتی هاونیشتمانییان تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان