کاوە عەبدولقادر: پارتی رازی نییە کە بەغدا بەنزین بۆ هەرێم دابین بکات

مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد ئەو لیژنە پەرلەمانییەی سەبارەت بە گرانی نرخی بەنزین لە هەرێمیئ کوردستان پێکهێنراوە لەم هەفتەیەدا دەست بەکارەکانی خۆی دەکات.

کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند “لەم هەفتەیەدا هەردوو وەزارەتی نەوتی عیراق و سامانە سرووشتیەکانی هەرێم بانگهێشت دەکەن و دواتر نووسراوێک ئامادە دەکەن و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەبەرئەوەی حکومەتی عیراق رەزامەندیی دەربڕیوە کە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات، پێوسیت ناکات حکومەتی هەرێم داوای زیادکردنی بری نەوت بکات بۆ پێداویستی ناوخۆ، چونکە لە 50 هەزار بەرمیلەکەش شکستیانهێناوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەموو پەرلەمانتارانی کورد جگە لە پارتی داوا دەکەن بەغدا بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان دابینبکات، لێدوانەکەی ئەمرۆی وەزیری نەوتیش کارئاسانی بۆ هەنگاوەکانی لیژنەکەیان دەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان