قالیباف: سیناریۆی ڤەنزوێلا لە ئێران شکستیهێنا

مەودا میدیا-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد دوژمنان لەرۆژی یەكەمی هێرشەكانیان لە رێگەی تیرۆركردنی رێبەرو فەرماندە سەربازییەكانەوە هەوڵیاندا لەماوەی سێ رۆژدا دەسەڵاتی ئێران كۆتایی پێبهێنن، بەڵام شكستیان هێنا.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “دوژمنان هەنگاویان بەرەو دووبارەکردنەوەی سینارێۆی ڤەنزوێلا و لەناوبردنی سیستمی هێرشبەری ئێران نا، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی كات بینیان دەنگی مووشەك و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانیان بەردەوامە، بێ هیوابوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەوڵیان دا جوداخوازان لە رۆژئاوای وڵاتەوە چالاك بكەن، بەڵام لە سایەی خودا و هەوڵی هێزی سەربازیی و هەواڵگریدا دیسان لەم هەوڵەشدا شكستیانهێنا”.

ئەوەشی خستەڕوو “لەئێستادا دوژمن دەیەوێت لە رێگەی گەمارۆی دەریایی و بانگەشەی میدیایی، فشاری ئابووری و دابەشبوونی نێوخۆیی چالاك بكات بۆ ئەوەی لە ناوەوە لاوازیان بكات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان