خۆپیشاندەران لە دهۆک دوو مەرج بۆ حکومەت دادەنێن

مەودا میدیا-

رۆژنامەنووسێکی دهۆک هەواڵی چەند پەیج و میدیایەک سەبارەت بە داواکاریی شۆفێرانی دهۆک بۆ کەمکردنەوەی ریزی سەرەی وەرگرتنی بەنزین رەتدەکاتەوە.

محەمەد مهێدی، رۆژنامەنووس لە شاری دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند “خۆپیشاندانەکەی شۆفێرانی دهۆک دژی کەمیی و گرانی نرخی بەنزین بووە لە بەنزینخانەکان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شۆفێران داوایانکردووە ژمارەی ئەو بەنزینخانانە لە شاری دهۆک زیادبکرێن کە بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەی دەدەن بە هاوڵاتییان، هەوەها شێوازی دابەشکردنەکەشی رێکبخرێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “لەئێستا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بەشێوەی بازرگانی لەسنووری پارێزگای دهۆک بە (هەزار و 700) دینار دەدرێت بە هاوڵاتییان، بۆیە شۆفێران ناچارن سێ رۆژ لە سەرەی بەنزین چاوەڕێی کردنەوەی دەرگای ئەو بەنزینخانانە بکەن کە بەنزین بە نرخی حکومەی بە شۆفێران دەدەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان